تۆڕی دەرچوانی

زانکۆی راپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین بەخۆشحاڵیەوە پردی پەیوەندی دەهێڵێتەوە لەگەڵ دەرچوانی پێشوو لە سەرتاسەری کوردستان و جیهاندا.

ئەم پەیوەندیانە گەشەپێ دەدەین لەڕێگەی چالاکی و بۆنەی تایبەت بەدەرچوانی پێشوو بۆ ئەوەی زانکۆ ئاگاداری باری ژیانیان بێت لەڕووی کارەوە کە چۆن دەرچوانی پێشوو بەشداریان کردووە لە خزمەتکردنی کوردستان و ناوچەکەو جیهان. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت کە دەرچوانی پێشوو ئاگاداری چیرۆکە سەرکەوتووەکانی یەکتری ببن و پردی پەیوەندی بهێڵنەوە لەگەڵ زانکۆدا. زانکۆمان خۆشحاڵە بەهێشتنەوەی ئەم پەیوەندیە لەگەڵ دەرچوانی پێشوو کە سودی هەبێت بۆ هەردوولا لەڕێگەی بەستنەوەی ڕابردوو، ئێستاو داهاتوو بەهۆی چالاکی و پرۆگرامی جیاوازەوە. ئەمەش دەبێتە پلاتفۆڕمێک کەهەم زانکۆ هەم خوێندکاران ئاگاداری دواترین بەرەو پێشچونەکانی یەکتری ببن وەبێتە هۆی دەرفەتێك بۆ گەڕان بەدوای کارو سەرچاوەی زانیاری زیاتر بۆ گەشەپێدان بەتواناکان و ئاگاداربوون لەبازاڕی کار.