زانکۆی ڕاپەڕین بەخۆشحاڵیەوە پردی پەیوەندی دەهێڵێتەوە لەگەڵ دەرچوانی پێشوو لە سەرتاسەری کوردستان و جیهاندا.

- کارسازی
- پرۆژەکان

§     پرۆژەنێودەوڵەتیەکان

§ پرۆژە ناوخۆییەکان (پڕۆژەی یانەکان(Club Projects))

- هەلی خوێندن

بەکالۆریۆس

ماستەر

دبلمی باڵا

دکتورا

 

- کۆرسەکانی زمان
- خولی پێداگۆجى
- کتێبخانەی ناوەندی
- دانیشتنی ڕاوێژکاری

بریتیە لەکۆبونەوەیەک لەنێوان کەسێکی پسپۆڕی تایبەت مەند یان هەر ئەندامێکی سەنتەری گەشەپیدان بۆ کار، لەگەڵ فێرخوازان و دەرچوان، کەتێیدا کەسی پسۆپڕ یاخود ئەندامی سەنتەر هەڵدەستێت بەپێشکەشکردنی زانیاری و ڕێنمایی بەمەبەستی کارئاسانی و خستنەڕووی دەرفەتەکان.

- گرانت و سکۆلارشیپ

بەدەست هێنانی بەخشینی دارایی(منحة) بۆ دەستپێکردنی کار (Business Startup)  لەڕێگەی ڕێکخراو کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانەوە.

- دروستکردنی پەیوەندی

- لەنێوان بازاڕی کار و زانکۆدا

دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان بازاڕی کار و زانکۆدا لەڕێگەی پرؤگرامی ڕاهێنانی تواناکان و ئەنجام دانی توێژینەوەو ڕاپرسی لەناو بازاڕی کار و پێشکەشکردنی دەرئەنجامی ڕاپرسیەکان بۆ مەبەستی گەشەپێدانی پرۆگرامی خوێندن.


- لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمیە جیهانیەکان

زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لەو زانکۆیانەی کە تیشک دەخاتە سەر بە نێودەوڵەتیکردن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە. بەم شێوەیە، ئامانجی سەرەکی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان برەودان بە چالاکی و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتییە لە نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی دیکەی جیهان. لە کاتێکدا ئێمە دامەزراوەیەکی تا ڕادەیەک نوێین، چەندین بەرنامەی سەرکەوتوومان هەبووە. زانکۆکە گرنگی بە فراوانکردنی پێگەی نێودەوڵەتیمان دەدات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، لەوانە ڕاکێشانی زیاتری فاکەڵتی نێودەوڵەتی بۆ زانکۆکە لەسەر هەردوو بنەمای سەردانکەر و هەمیشەیی، دامەزراندنی توێژینەوەی هاوکاری زیاتر و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و برەودان بە بەشداریکردنی زیاتر لەلایەن ستافی زانکۆ و فاکەڵتی لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا.


- لەگەل ریکخراو کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەولەتیەکان

دروستکردنی پەیوەندی لەگەل ریکخراو کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەولەتیەکان بەمەبەستی ڕاهێنان و خستنەسەرکاری دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان.

 
- پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان

پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان جۆرێکی فێر بونی کرداریە لەژینگەی کاردا، کەزانیاری تیۆری ناوپۆل ئاوێتە بەکارامەییە پیشەییەکانی ژینگەی کارکردن دەکات. پڕۆگرامەکە ڕێگە بەفێر خوازدەدات ئەزمونی بەنرخی کارپێکراو بەدەست بهێنێت و پەیوەندی لەگەڵ ئەوبوارەپیشەییانەی کەبیری لێ دەکاتەوە بۆ ڕێڕەوی پیشەیی، دروست بکات. هەروەک ڕێگە بەمامۆستاو خاوەنکارەکان دەدات ڕێنمایی و هەڵسەنگاندی فێر خواز لەبواری زانستی و پیشەیدا بکات.

- گفتوگۆی چڕوپڕی بەکۆمەڵ

بریتیە لەگفتوگۆیەکی چڕو زانستی لەسەر بابەتێکی دیاری کراو، لەنێوان گروپێکی تایبەت مەند کەپاشخان و ئەزمونیان لەبارەی پرسەکەوەهەبێت، بۆ زانینی چۆنیەتی بیرکردنەوەو هەڵوێست و بیرو رایان لەسەر پرسەکە، کەئامانج لێی تێگەیشتنێکی قوڵە بەشێوەیەکی زانستی بەچاودێری سەرپەرشتیار.